یەکگرتوو: بکوژەکانی مامۆستا هۆشیار سەر بە پارتین
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی پێیوایە بکوژەکانی مامۆستا هۆشیار ئینتیمای وه‌زیفی و حكومیشیان ئاشكرایه و سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن.
هادی عەلی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە "له باره‌ی تیرۆكردنی مامۆستا هۆشیارەوە چه‌ند راستیه‌كی گرنگ هه‌یه ئه‌وانیش یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه بكوژه‌كان مه‌علومن كه دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و ئینتیمای وه‌زیفی و حكومیشیان ئاشكرایه كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستانه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر رۆشنه".
ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشکردووە "بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و ئێمه وه‌كو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ڵامی رۆشن و قه‌ناعه‌پێكه‌رمان پێویسته و هه‌ندێ قسه رای گشتی به فلسێك نایكڕێت".
هادی عەلی دەشڵێت "بکوژەکان راسته‌وخۆ له كه‌یسه‌كه دانیان به‌وه‌دا ناوه ئه‌م كوشتنه كوشتنێكی ساده نیه به‌ڵكو ئه‌مه تیرۆرێكی سیاسی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی ورده".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو وتوشیەتی "به هه‌ندێ قسه و باس و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌ملا و ئه‌ولا نه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و نه ئێمه وه‌كو یه‌كگرتوو و نه رای گشتی به فلسێك نایكڕن ".
شەوی ٢٢ی تشرینی دووەم چەند چەکدارێک دەستڕیژی گوللـەیان لە هۆشیار ئیسماعیل مامۆستا و بانگخوازی ئاینی کرد لە شاری هەولێر و دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
PM:11:31:02/01/2017