ژن و پیاوێکی کورد بە سەربڕاوی دۆزرانەوە

کەناڵی کوردستان ٢٤ بڵاویکردەوە شەوی رابردوو لە شاری كەركووك لەلایەن دەستێكی نادیار سەری ژن و پیاوێك دەبڕدرێت، كەسوكاریشیان ئەوە دەخەنەڕوو كە ئەوان كێشەیان لەگەڵ كەس نەبووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئەو کەناڵە: "ئەمڕۆ لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری كەركووك ژن و پیاوێك بە سەربڕاوی لە ماڵەكەیاندا دۆزرانەوە".
كارمەندێكی ھێزە ئەمنییەكان كە دراوسێی ئەو ماڵەیە، وتوویەتی "كە لە دەرگای ماڵیان چوومە ژوورەوە بینیم ئافرەتەكە كەوتووە، چەقۆ بە ملیەوە و بوو پەڕۆیەكیش بەدەمیەوە بوو، پیاوەكەشی لە ژوورێكی تر بەسترابووە، ھەوڵیدابوو تەلەفۆن بۆ برای ھاوسەرەكەی بكات".



PM:06:49:03/01/2017