شەوی ڕابردوو لە ئاسمانی هەرێم دیاردەیەکی گەردوونی بینرا کە بریتی بوو لە نزیک بوونەوەی هەسارەی ڤینۆس و مانگ
شەوی رابردوو رێکەوتی 3/2ی کانوونی دووەم/ یەنایەری 2017 لە ئاسمانی هەولێردا، دیاردەیەکی گەردوونی بینرا کە بریتی بوو لە بە یەکگەیشتنی هەسارەی ڤینۆس و مانگ.
سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان بە ماڵپەڕی وشەی وتووە "ئەو جۆرە دیاردانە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ئەنجامی سووڕانەوەی هەسارەکان بە دەوری خۆردا و هەریەکەیان لەسەر خولگەی خۆی روو دەدەن، هەندێک جار بەم شێوەیە سەرنجڕاکێش دەردەکەون و دیمەنی بە چاو بینراو دروست دەکەن".
ئەژی چەتۆ ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی شەوی رابردوو رووی دا، هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی و مەترسیداری لەسەر زەوی نییە، چونکە تەنیا لە چاوی خەڵک وا دەردەکەوێت کە ڤینۆس و مانگ بە یەک گەیشتوون، ئەگەر نا لە ئێستەشدا ئەو دوو هەسارەیە هەر 45_50 ملیۆن کیلۆمەتر لە یەکترەوە دوورن.
ئەو وێنانەی خوارەوەش بیریتین لە وێنەی دیاردەکە لە ئاسمانی هەولێر، بەڵام ئەم دیاردەیە لە هەموو شارەکانی کوردستان بینراوە.