سەبارەت بە كارتی نیشتمانی، هاوڵاتیانی سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە کارتی نیشتمانی بڵاوکردەوە ‌و باس لەوە دەكات کە ڕۆژانی شەممان دەوام  دەکەن و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاگاداری ئەوهاوڵاتیانە  دەکات کە باری شارستانیان سلێمانییە ڕۆژانی شەممان فەرمانگەی کارتی نیشتمانی دەوامی ڕەسمی دەکات  لە کاتژمێر ٨:٣٠ ی بەیانی ٣ی پاش نیوەڕۆ.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی باری شارستانی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی کارتی نیشتمانی.

دروستکردنی کارتی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان رۆژی‌ ٢٨ ئازاری ساڵی پارەوە لە شاری هەولێرەوە دەستی پێکرد و تا ئێستاش لە هەرێم پرۆسەکە بەردوامی هەیە.

ئەم کارته‌‌ بۆ منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵان دەرناکرێ ‌ بەهۆی ئەوەی تا ئەو تەمەنە چەندین گۆڕانکاری بەسەر پێکهاتەی لەشولاریدا دێت. واتا دەبێ منداڵ تەمەنی بگاتە ١٢ ساڵان ئەوسا دەبێتە خاوەن کارتی خۆی بەڵام تا ئەوکاتە ناوی لەپاڵ ناوی ئەندامانی خێزانەکەیدا تۆمار دەکرێ لەسەر کارتی باوکی.



PM:03:21:04/01/2017