ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سزادانی چوار كه‌سی به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه‌ راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ "له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌ مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له‌ هێنان و بازرگانی كردن به‌ هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌ بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (14)ی مخدرات، له‌ رۆژانی (20/11/2015) بۆ (7/12/2016) چوار كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌ رۆژی (3/1/2017) له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه‌ سزادران".

له‌باره‌ی سزادانی چوار كه‌سه‌كه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌؛

1- تاوانبار (ا،س،ع) له‌دایكبووی ساڵی (1992) ئێراق، پیشه‌ی كاسب، ڕه‌گه‌ز نێر، به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (8) مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.

2- تاوانبار (پ،ع،ك) له‌دایكبووی ساڵی (1987) ئێراق، پیشه‌ی كاسب، ڕه‌گه‌ز نێر، به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ و نیو، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.

3- تاوانبار (س،ك،ڕ) له‌دایكبوی ساڵی (1990) ئێراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.

4- تاوانبار (م،ن،ب) له‌دایكبووی ساڵی (1987) ئێراق، پیشه‌ی ژنی ماڵ، ره‌گه‌ز مێ، به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.



PM:04:09:04/01/2017