خۆپیشاندان بەرەو مەکۆی گۆڕان دەچێت
پارتیش ئینزاری خۆپیشاندەران دەکات

‌فۆتۆ: ئەرشیف
بەیانی ئەمڕۆ ١/٥ جارێکی تر خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی دەستیپێکردەوەو وا بڕیارە خۆپیشاندانەکە بەرنە بەر مەکۆی گشتیگشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە، پارتیش دوێنی ئینزاری خۆپیشاندەرانی کرد.

دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە مامۆستایانی ناڕازی بە خۆپیشاندان چوونە بەردەم مەکەتەبی سیاسی یەکێتی، بڕیارە ئەمڕۆ ١/٥ خۆپیشاندان کە ئێستا لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوادا کۆبوونەتەوە، بچنە بەردەم مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە.

شەوی رابردووش پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگای وتەبێژی سەرکردایەتی ئەو حیزبەوە لە سلێمانی، عەتا شێخ حەسەن خۆپیشاندەرانی ئاگادار کردەوە کە ئاراستەی خۆپیشاندانەکەین نەگٶڕن بەرەو ئاراستەی بارەگاکانی حیزبەکەیان.

بۆ یەکەمجارە لە دروستبوونی گۆڕانەوە، خۆپیشاندانی ناڕازیی دەرگای بارەگای ئەو حیزبە بگرن کە چەند ساڵێک وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لە کوردستاندا دەردەکەوت.

پارتیش کە لە سلێمانی تا ئێستا زۆرێک لەو خۆپیشاندانانەی لە رابردوودا لە سلێمانی چوونەتە بەردەرگاکەی رووبەرووبوونەوە دروستبووەو خۆپیشاندەر بوونتە قوربانی و بارەگاکانی پارتیش بەردباران کراوەو سوتێنراون، مەترسی دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوانەی هەیە، هەربۆیە وتەبێژەکەیان شەوی رابردوو ئەو ئینزارەی خۆپیشاندەرانی کرد. 



AM:10:14:05/01/2017