پێشکەشکارێکی سپێدە وێنەیەكی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە

بیلال سەعید پێشکەشکاری کەناڵی سپێدە بە بۆنەی ساڵرۆژی هاوسەرگیرییان وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردۆتەوە

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئینستاگرام، بیلال سەعید وێنەی خۆی و سۆمای هاوسەری بڵاوکردۆتەوەو دەنوسێت: لە ساڵرۆژی پرۆسەی هاوسەرگیریم لەگەڵ "سۆما"، 4.1.2011 دونیایەك رێزو خۆشەویستی بۆ باوك و دایك و برا و خوشكەكانی سۆما و باوك و دایك و برا و خوشكەكانی خۆم و باپیرو و خاڵ و ئەو خۆشەویستانەی كە بە ووشەیەك رۆڵیان هەبوو لەپیكەوە گریدانی من و سۆما و ئێمەیان بە شایستەی یەكتری زانیوە.
لەم ساڵرۆژە بە "سۆماكەم" دەڵیم زۆر زۆر سوپاس كە ماوەی 6ساڵی رابردوو پشت و پەنام بووێت و تەحمول و سەبری ناڕەحەتییەكان و گرفت و لەمپەرەكانی ژیانت لەگەڵم گرت، سوپاس بۆ ئەوەی لەكاری رۆژانەی من تێگەیشتی كە رۆژنامەنووسییە و رۆژنامەنووسیش بەداخەوە پڕ لە هیلاكی و دوركەوتنەوە و ئازارە ئەوەندەی بۆ رۆژنامەنووس ئەوەندە و زیاتری بۆ خێزان و مناڵ و خانەوادەی رۆژنامەنووس...

بەوهیوایەی لەماوەی رابردوو لە ئاست خەونەكانی تۆ بووبێتم، بەو ئومیدەی پیكەوە بتوانین منالەكانمان (كاكە ئانش و بیتاخان) بگەیەنینە كەناری ئارامی لەم دونیا پڕ لە جەنجاڵییە...
لە ساڵی نوێی پرۆسەی هاوسەرگیریمان وەك یەكەم رۆژی پرۆسەی هاوسەرگیریمان لەسەر بەڵینی خۆم بەردەوام و دەلێم:" زۆر خۆشم دەوێت".
 
بیلال یەکێکە لە رۆژنامەنووسە دیارەکانی لە بواری ئابوریی و ئێستاش بەرنامەیەکی ئابوری پێشکەش دەکات لە کەناڵی رووداو.



PM:03:40:05/01/2017