بارزانی و بیناڵی یڵدرم كۆبوونەوە

پاش دیدار لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئەمرۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا لەگەڵ بارزانی كۆبووەوە‌و لەكۆنگەرەیەكی رۆژنامەنوسی وردەكاری كۆبوونەوەكەیان ئاشكرا كرد.

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، بیناڵی یڵدرم گەیشتە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و، بە بەشداری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك وەزیری هەردوو حكومەت كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

رۆژی شەممە 7-1-2017، بیناڵی یڵدرم بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پاشان لەگەڵ فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆمار و دواتریش لەگەڵ سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە، كاژێر 12:00 ی شەویش گەیشتە هەولێر.



PM:12:41:08/01/2017