سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران، هاشمی ڕەفسەنجانی كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی ته‌سنیم بڵاویکردووەتەوە ئه‌مڕۆ عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
باڵای دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی
تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی ته‌سنیم له زاری به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ئێران بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاشمی ره‌فسه‌نجانی باری ته‌ندروستی
تێكچووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "شهداء تجریش"ی تاران كراوه.
حسێن مه‌رعه‌شی كه‌سێكی نزیكی ره‌فسه‌نجانی ڕایگەیاندووە "به‌داخه‌وه
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پزیشكه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی، ئایه‌توڵا هاشمی ره‌فسه‌نجانی
كۆچی دوایی كرد".
ڕەفسەنجانی یەکێکە لە دیارترین سەرکردەکانی ئێران و
یەکێکە لە سەرمایەدارەکانی ئەو وڵاتە کە بە "مەلایەکی سەرمایەدار"
ناسراوە.