فەرهاد پیرباڵ، نوسەر و ڕۆشنبیری دیاری کورد
ئاشکرایدەکات کە ئەمڕۆ هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و دەمانچەی لێهێنراوە و جنێوی
پێدراوە.
فەرهاد پیرباڵ دەڵێت کە لەلایەن پاسەوانی
بەرپرسێکی پارتییەوە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێیان وتووە
١٦ فیشەک بە دەمیەوە دەنێن.
هەروەها لەو تۆمەرە دەنگییەدا کە
بڵاوکراوەتەوە، فەرهاد پیرباڵ دەڵێت دەبێت وڵات لە ئەنفالچی و جاشەکان پاکبکرێنەوە
و جەختیشدەکاتەوە کە باوەڕی بە دادگا نەماوە.