كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵوەشایەوە

بڕیار بوو ئەمرۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ جێگیری یەكەمی سكرتێری گشتیی بەڕێوەبچێت بەڵام كۆبوونەوەكە هەڵوەشایەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی رایگەیاند بڕیار ئەمرۆ لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی‌و سەركردەی "باڵی ناوەند" مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببنەوە بەڵام بەهۆی كێشەی ناوخۆییەوە كۆبوونەوەكە هەڵوەشایەوە.

بەوتەی سەرچاوكە كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندوە بە هۆی ئامادە نەبوونی بەرهەم ساڵح كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ هەڵوەشاوتەوە.
بەپێی زانیارییەكان د. بەرهەم ساڵح لەدەرەوەی وڵاتە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە سبەینێ چوارشەممە هەردوو مەكتەبی سیاسی‌و یەكێتی‌و پارتی كۆببنەوە‌و تاوتوێی بارودۆخی كوردستان بكەن.

لەو بارەیەوە رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی وتوە "بڕیارە سبەینێ وەفدی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆببنەوەو كۆبوونەوەكەش تەواوكەری كۆبوونەوەی یەكەم دەبێت، كە لە رابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان سەردانی لایەنەكانی كردبوو".



PM:02:34:10/01/2017