حکومەتی هەرێم باج لەسەر چەند کاڵایەک زیاد دەکات

حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات باج لەسەر مەی و جگەرە و نێرگەلە زیاد دەکات.
 
ڕێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رای گەیاند " لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، سەرەڕای باسکردنی ئەو چاکسازیانەی کە لەڕەوشی دەرمان و چاککردنی چوراچێوەی وەزارەت و کەمکردنەوەی خەرجی زیادە خستیە ڕوو، هاوکات بەرنامەی وەزارەتەکەشی بۆ ئەمساڵ ئاشکرا کرد".

وەزیری تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات،  شەش هەنگاو وەکو بەرنامەی ساڵی 2017 کاری پێدەکەن، گرنگترینیان ئەمانەن:
١- زیادکردنی داهات لە ڕێی زیادکردنی باج لەسەر جگەرە، کحول، نێرگەلە، کارگەکانی چیمەنتۆ و پیتڕۆکیمیاوی.
٢- بەهێزکردنی تاقیگەی ناوەندی خۆراک لە بازاڕەکان و تاقیگەکانی سەر سنوور(حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان و ئیبراهیم خەلیل).
٣- دانانی کۆمپانیای هاوردە و دابینکردنی دەرمان کە حکوومەت خۆی سەرپەرشتی بکات.
٤- ڕێکخستنی سیستمی ڕەوانەکردنی نەخۆش.
۵- چاکردن و ڕێکخستنی چۆنیەتی کۆکردنەوەی پاشەڕۆی پزیشکی بەشێوەیەکی زانستی و سەلامەت.
٦- پلانی کارکردن بە سیستەمی ppp بۆ تەواوکردنی پڕۆژە ئەندازەییەکان.

ئەنجومەنی وەزیران دوێنی لە هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و یەکێک لەو خاڵانە زیادکردنی باج بووە لەسەر ئەو کاڵایانە.



AM:10:47:13/01/2017