بە فەرمی چەند ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا

پەروەردەی سلێمانی و وەزارەتی پەروەردەی عێراق، چەند ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیاند کە تێیدا لە عێراقدا دوو هەفتە پشوو دەبێت کە شاری کەرکوک و ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ناگرێتەوە و لە سلێمانیش پێنج ڕۆژ دەبێت.

وەزارەتی پەروەردەی عیراق و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كاتی پشووی بەهارە ناوەندەكانی خوێندن دیاری دەكەن، كە لە عیراق دوو هەفتە و لە سلێمانی پێنج ڕۆژ دەبێت.


وەزارەتی پەورەردەی عیراق ڕایگەیاندووە، كە پشووی بەهارەی خوێندكاران لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی پەروەردە، جگە لە هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی چوار شەممە 1-2-2017 دەستپێدەكات، پشووەكە بۆ ماوەی دوو هەفتەیە و لە ڕۆژی چوار شەممە 15-2-2017 دەوام دەستپێدەكاتەوە.

ماڵپەڕی خەڵکیش بڵاویکردووەتەوە "ڕۆژی چوار شەممە 11-1-2017 بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ سەرجەم بەڕیوەبەرەكانی پەروەردەكانی سنوری سلێمانی بۆ دانانی ساڵنامەی خوێندنی 2016-2017 كۆبونەوە و ژماریەك پێشنیار كراوە و بۆ وەزارەتی پەروەردە بەرز دەكرێتەوە".



PM:10:05:13/01/2017