بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای ده‌كات، دوای وه‌رگرتنی زانیاری له چالاكیه‌كی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئاسایشی قه‌ڵادزێ و ژاراوه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كردووه "له چالاكیه‌كی هاوبه‌شدا هێزه‌كانی ئاسایشی قه‌ڵادزێ و ژاراوه ده‌ست گیرا به‌سه‌ر بڕێك حه‌بی هۆشبه‌ردا".
ئاماژه به‌وه‌كراوه "هێزه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی ژاراوه به هاوكاری هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ، دوای هه‌بوونی زانیاری و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، پشكنین بۆ ماڵی تۆمه‌تبار (ح،ر،خ) ده‌كرێت و بڕی 25 كارتۆن حه‌بی (ڤیاگرای) 100ملم ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، هاوكات كه‌سێكی تر كه په‌یوه‌ندی به‌هه‌مان حه‌به‌وه هه‌یه ده‌ستگیر ده‌كرێت به‌ناوی (ح،ح،م)".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو "تۆمه‌تباران په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه به‌پێی مادده‌ی (14)ی مخدرات، لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
PM:01:10:15/01/2017