گەرمیان.. سێ منداڵ بەڕووداوێكی دڵتەزین دەبنە قوربانی

بەپێی راگەیەنراوێكی هاتوچۆی گەرمیان، ئەمرۆ سێشەممە سێ منداڵ كە لەژێر بارهەڵگرێكدا نوستبوون، شۆفێری بارهەڵگرەكە ئاگای لێیان نابێت‌و دەیانشێلێت.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێكدا دەنوسێت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە سێ منداڵی ئاوارەی سوری لە ناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای كەلار لەژێر بارهەڵگرێكدا نوستبوون و لەكاتی سەركەوتنی شۆفێری بارهەڵگرەكە بەهۆی ئەوەی منداڵەكانی نەبینیوە، ئەو سێ منداڵە بوون بە ژێر بارهەڵگرەكەوە و بەو هۆیەوە منداڵێكانی گیانی لە دەستدا.

رونیدەكاتەوە كە دوو منداڵەكەی دیكەش بریندار دەبن و برینی یەكێكیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراوون و شۆفێری بارهەڵگرەكەش دەستگیركراوە.



PM:12:13:17/01/2017