وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی رێژەی بێكاریی لە هەرێم راگەیاند
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێژه‌ی بێكاریی له هه‌رێمی کوردستان بۆ (14%) به‌رز بوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ ساڵی (2016) سێ هه‌زار و (797) کەس له زیندانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی زیندانی كراون و له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زار و (589) كه‌سیان له ره‌گه‌زی نێرن و (208) كه‌سیش له ره‌گه‌زی مێینە بون کە به‌راورد به ساڵی (2015) ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به تاوانی جۆراوجۆر ده‌ستگیر كراون (539)كه‌س زیادی كردوه.
هاودیانی ئاماژەی بەوەکرد؛ کە ساڵی رابردو رێژه‌ی بێكاری زیادی كردوه و به‌پێی تۆماره‌كان بۆ (14%)به‌رز بوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به داهاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، رایگەیاند؛ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له ساڵی (2016)دا وه‌ك سزا یاخود به شێوه‌ی خۆویست وه‌رگیراوه بریتی بوه له (65) ملیار و (267) ملیۆن و (864) هه‌زار دینار.
PM:03:18:19/01/2017