کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر دەستکاریکردنی مووچە زانیاری سەرنجڕاکێش بڵاودەکاتەوە

كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پێوایە یەکێتی و پارتی رێکەوتنی ستراتیژی نوێ دەکەنەوەو ئینجا دەستکاری مووچە دەکەن.

پێوایە یەکێتی و پارتی رێکەوتنی ستراتیژی نوێ دەکەنەوەو ئینجا دەستکاری مووچە دەکەن.

محەمەد حەكیم، كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە " یەكێتی و پارتی دەیانەوێت ڕێككەوتننامەی ستراتیژی دووەم بكەن، كە ئەوەش گەڕانەوەیە بۆ داوەوە و مەترسی دەبێت لەسەر هەرێمی كوردستان".

لەدرێژەی لێدوانەکەیدا "پارتی و یەكێتی دەیانەوێت دوای ڕێككەوتنە ستراتیژییەكەیان دەستكاری مووچە بكەن".

سەبارەت بە هۆكاری ئەوەش دەڵێت: "بۆ ئەوەی ئەو بڕوایە لای خەڵك دروست بێت، كە هەر یەكێتی و پارتی دەتوانن دۆخی هەرێمی كوردستان چاك بكەن".

رۆژ بەرۆژ گومانەکان لەسەر کۆبوونەوەی ١/١١ باڵای یەکێتی نێوان پارتی و یەکێتی دروستدەبێت و هەندێک لایەنە پێیانوایە ئەو دوولایەنە وەک پێشوو رێککەوتنی دوو لایەنەی خۆیان لەسەر بەڕێوەبردنی هەرێم ئەنجامداوە.



PM:11:14:21/01/2017