ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەینێت" ئەمڕۆ مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت".

 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ئەوەی ئاشکرا کرد ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 23/1/2017، مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.
 
هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 24/1/2017، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.

بۆ ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.



AM:09:39:23/01/2017