وێنە.. لەدایكبوونی منداڵێكی دەگمەن هەمووان سەرسام دەكات

لە شاری بلاری هیندستان كوڕێك  بە چوار قاچ و دوو ئەندامی زاوزێوە لەدایك بووە.

بەپێی هەواڵێكی سپۆتینكی روسی دایك و باوكی منداڵەكەیان بە دیاری خودا وەسف كردو رایانگەیاند، تا چەند پێویست بكات پارێزگاری لە كوڕەكەیان دەكەن.

لالیتامای تەمەن 23 ساڵ دایكی منداڵەكەیە و پێشتر خاوەنی كوڕێكی سەلامەتی تەمەن 3 ساڵان بووە.

بەوتەی ئەو سەرەتا ویستویەتی منداڵەكەی بەرێتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام پزیشكەكان وایان لێكردووە كە بۆ تاقیكردنەوەی تەواوی منداڵەكە لە تاقیگەكاندا لە نەخۆشخانە بیهێڵێتەوەو دایكیشی دەڵێت، ئێمە خێزانێكی هەژارین و توانی خەرجی نەخۆشخانەمان نییە.

پزیشكەكان ئاشكرایدەكەن، ئەم منداڵە یەكێكە لەو شێوازانەی كە شێوەیان دەگمەنە لە جیهاندا.



PM:03:36:24/01/2017