عوسمان بایدەمیر دەستگیركرا
عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری نێوداری كورد و پەرلەمانتاری هەدەپە، لەگەڵ سێ پەرلەمانتاری دیكەی پارتەكەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستبەسەر كران.
پاشنیوەڕی ئەمڕۆ به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماری له ئامه‌د، عوسمان بایده‌میر و ئه‌حمه‌د یڵدرم، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له بازنه‌ی ئامه‌د ده‌ستبەسەر كران.
هه‌ریه‌ك له عوسمان بایده‌میر و ئه‌حمه‌د یڵدرم به‌پاساوی نه‌چوونیان بۆ وه‌رگرتنی ئیفاده دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار داوایان لێكراوە بچنه دادگا و ئیفاده‌كانیان بده‌ن، دەستبەسەر كراون و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئامه‌د بڕیاری به‌زۆره‌ملێ راپێچكردنی بۆ دەركردوون.
بەپێی میدیاكانی توركیا، بایده‌میر و یڵدرم بەتۆمەتی ''سووکایەتیکردن بە حكومه‌تی تورکیا بەشێوەیەکی ئاشکرا، سووکایەتییکردن بە سەرۆكکۆمار و سووکایەتییکردن بە کارمەندانی حکومەت بەهۆی کارەکەیانەوە''، دادگایی دەكرێن، هەمان تۆمەتیش ئاراستەی ئیمام تاشچیئه‌ر كراوە.
PM:03:13:25/01/2017