لەم ناوچەیەی سلێمانی بەفر بارین دەستیپێکرد

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١/٢٥ لە باکوری شاری سلێمانی لە ناوچەی شارباژێڕ بەفربارین دەستیثیکرد.

پەیامنێری سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەفر بارین ناوچەو گوندەکانی چوارتاو ماوەتی گرتۆتەوەو تا ئێستا بەفربارین بەردەوامە.

کەشناسی هەرێم لە دوا راگەیاندنی خۆیدا ئاشکرای کرد کە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تا رۆژی شەممە بەفربارین و باران ناوچەکانی سلێمانی بە تایبەتی شوێنە بەرزەکان دەگرێتەوە.



PM:06:27:25/01/2017