حکومەتی هەرێم ئەم کارەی قەدەغە کرد

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بریاری دا یادکردنەوە و بەڕێوەچوونی بۆنەکان لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم قەدەغە بکات

 بەڕێوەچوونی یادكردنەوە و بۆنەكانی لە داوودەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قەدەغە بكات، ئەوەش لەپێناو رانەگرتنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە فەرمانگەكانی حكوومەتیدا.

عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئیمزای لەسەر نوسراوێک کردووە کە لە كاتی دەوامی فەرمی فەرمانگەكان رێگە نەدرێت هیچ رێوڕەسم و بۆنەیەك بەرێوە بچێت، جگە لە بۆنە و رێورەسمە نەتەوەییەكان.

لەو نوسراوەدا هاتووە كە سەرجەم رێوڕەسمەكان جگە لە بۆنە نەتەوەییەكان دەبێت دوای دەوامی فەرمی ئەنجام بدرێت.

ئامانج لە دەركرنی ئەو بڕیارە وەك ئەوەی راگەیەندراوە ئەوەیە كە مامەڵەی هاووڵاتییان لە داو و دەزگەكانی رانەگیرێت و فەرمانبەران بە رێوڕەسمی جۆراوجۆر خەریك نەبن.



PM:09:13:25/01/2017