یه‌كێتی زانایان داوای راگرتنی فیلمی "محمد رسول الله" ده‌كات
یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان داوای راگرتنی پەخشی فیلمی (محمد رسول الله) دەكات كە ئێران دروستی كردوەو لە سینەماكانی هەرێم بڵاوكراوەتەوە.
فیلمی (محمد رسول الله) كه له ئێرانه‌وه ده‌رهێندراوه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ رای زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێك له سینه‌ماكانی هه‌ولێر په‌خش ده‌كرێت، یه‌كێتی زانایان به نووسراوێكی ره‌سمی كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردووه داوای راگرتنی ده‌كات، چونكه دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه ئه‌نجامدا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا نادروستی فیلمه‌كه‌یان راگه‌یاند.
له به‌شێكی نوسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه هاتووه: (ده‌رهێنان و په‌خش كردنی ئه‌م جۆره كاره هونه‌ریانه به كارێكی بێ شه‌رعی و ناڕه‌وا داده‌نێت و، پێویسته كاره هونه‌ریه‌كان به هه‌مو شێوه‌یه‌ك دوور بن له نمایش كردنی رۆلی پێغه‌مبه‌ران (سه‌لات و سه‌لامی خوایان له سه‌ر بێت)... بۆیه فیلمی (محمد رسول الله) كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له ( سینه‌ما رۆیال) په‌خش ده‌كرا پێویسته ڕابگیرێت و په‌خش نه‌كرێت، چونكه پێچه‌وانه‌ی ڕای شه‌ریعه‌تی ئیسلامه و بێرێزییه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (د.خ) و هه‌ستی زۆرینه‌ی موسڵمانانی كوردستان بریندار ده‌كات).
PM:02:10:26/01/2017