وادەی دەستکاریکردنی مووچە ڕاگەیەندرا

پەرلەمانتارێک وادەی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات بە گوێرەی لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە مانگی ئادار (سێ) دەستکاری سیستەمی مووچە دەکرێت

دلێر مستەفا ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لەپەرلەمانی کوردستان بەماڵپەڕیSNN ی نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاندووە "مانگی ئاداری ئەمساڵ دەستکاری کۆی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکرێت، لەو چوارچێوەیەشدا ڕێژەی پاشەکەوت لەموچەی ھێزەکانی ناوخۆ کەمدەکرێتەوە".

هەروەها دلێر مستەفا وتوشییەتی:"بەوتەی بەرپرسانی حکومەت، داھات زیادیکردوە، لەو چوارچێوەیەشدا بەرنامە دانراوە بۆئەوەی دەستکاری کۆی گشتی موچەی فەرمانبەران بکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشتریش جەلال کەریم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاندبوو، پێشنیازیانکردوە، رێژەی پاشەکەوت لەموچەی ھێزەکانی ناوخۆ لە ٣٠%وە بۆ ڕێژەی لە ١٠% کەمبکرێتەوە.



PM:03:34:27/01/2017