بەغدا ناردنی نەوتی سپی بۆ کوردستان راگرت

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا چیتر نەوتی سپی رەوانەی هەرێمی کوردستان نەکان.


محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری گشتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" حكومەتی عێراق بۆ ڕاگرتنی ڕەوانەكردنی نەوت بۆ هەرێمی كوردستان، چەندین هۆكاریان هەیە، یەكێك لەهۆكارەكانیش ئەوەیە كە خۆیان نەوت دەكڕن بەشی هاوڵاتییەكانیان ناكات".

وتیشی:" یەكێكی تر لەهۆكارەكانی نەناردنی نەوت لەلایەن بەغداوە، بۆئەوە دەگەڕێندرێتەوە كە ژمارەیەكی زۆر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش رزگاركراونەتەوەو پێویستی زۆریان بەنەوتی سپی هەیە، بۆیە لەتوانایاندا نییە نەوتەكە ڕەوانەی سلێمانی بكەن".

دوو مانگە حکومەتی بەغدا هەفتانە بەبڕی جیا جیا نەوتی رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکردن و پێشتریش بەغدا رەزامەندی لەسەر ناردنی ٣٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ سلێمانی دەربڕیبوو. 




AM:09:51:28/01/2017