لەساڵیادی هونەرمەندی جوانەمەرگ "جێگر عەزیز" رێوڕەسمێك بەڕێوەچوو

بەئامادەبونی هاوڕێیان و هونەرمەندان کەسوکاری لەشاری ڕانیە،  لەساڵیادی هونەرمەندی جوانەمەرگ "جێگر عەزیز"  چەندین چالاکی هونەری بەڕێوەچوو.

 کاتژمێر (9:30 ) سەرلەبەیانی لەبەردەم زانکۆی ڕاپەڕین پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەندی جوانەمەرگ لادرا کە لەلایەن هەرسێ هونەرمەند( سەربەست محسن و سەروەر جەبار خاوەن هیوا ) دروست کرابوو.  کاتژمێر  (10:30 ) سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ لەهۆڵی 5ی ئازاری ڕانیە چەندان چالاکی هونەری پێشکەش کران لەسەرەتادا  شانۆگەریەکی پانتۆمایمی  گوڵەباخ   لە ئامادەکردن و دەرهێنانی فریاد عبدالرحمن و نواندنی  داستان ساڵح چەلاوی وچراچۆڵی  نمایش  کرا کە گوزارشتی لە هونەرمەندی جوانەمەرگ دەکرد وەچەندان گۆرانی و پارچەهۆنراوە پێشکەش کران.

ژیاننامەی جێگر عزیز

لە ساڵی1993 لەدایک بووە
3بەرهەمی تۆمارکراوی هەیە جگە لەوتنەوەی چەندین بەرهەمی تر خوێندکاری کۆلێژی هونەر بەشی موزیک قۆناغی دوو لەمەقام  شارەزایەکی زۆری هەبوو وە شارەزای لە ئامێرە موزیکیەکانیش هەبوە
 هونەرمەندی جوانەمەرگ لە شەوی 19/1/2016لەشاری هەولێر لەروداوێکی نادیارو تەمومژاویدا دەکوژرێت لەلایە (هـ .م .ا) هەمان ڕۆژ لەلان پولیسی هەولێر دەستگیر دەکرێت دانانی ناوە بە کوشتنی هەتا ئێستا تەوقیفە کەسکوکارەکەشی سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕی ماوەی ساڵێکە کە نەتونراوە کە دۆسیەکە یەکلای بکرێتەوە کە ئیعترافیشی کردوە لەئەوتاوانە.

ئەمیرحسن..ڕانیە




PM:02:29:28/01/2017