پۆلیسی هاتوچۆ لەسەر ئەو دوو ئۆتۆمبیلەی یەك ژمارەیان هەیە هاتەدەنگ

وێنەی كەسیچك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە كە ئاماژە بە دوو ئۆتۆمبیل دەكات كە یەك ژمارەیان هەیە ، لەمبارەیەوە پۆلیسی هاتوچۆ روونكردنەوە دەدات.

لەمبارەیەوە فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: ئەو وێنەی بڵاوبۆتەوە گوایە سەرپێچی یاساییە، بەڵام ئەمە بە جۆرێك كراوە كە تەنیا بۆ وێنە گرتن بووە، ئەگەر نا هیچ سەرپێچیەكی یاسایی تێدا نییە و یەك ئۆتۆمبێڵ بەو ژمارەیە هەیە.

وتیشی: هەر ئۆتۆمبێڵێك ژمارە تابلۆی خۆی هەیە، ئەو وێنەیەش پێش ئاڵوگۆڕكردنی ژمارە كۆنەكەیە بە بە ئۆتۆمبێڵەكەوە، بەر لە رادەستكردنی بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆ، چونكە ژمارەكە بە ناوی خودی كەسەكە خۆیەتی، بۆیە تەنیا یەك ژمارە بە ناوی یەك كەسەوە دەبێت، بەڵام ئاڵوگۆڕی پێدەكات ئەو هەردوو ژمارەكەی هەیە و دواتر یەكیان رادەست دەكاتەوە.

فازڵ حاجی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد یەكێك لە ژمارەكانی سەر ئۆتۆمبێڵەكە كۆنە و بەر لە گۆڕینێتی و دواتر رادەستی پۆلیسی هاتووچۆ كردۆتەوە تەنیا یەك ژمارەی لا ماوە، بەڵام بەر لەوەی مامەڵەكەی دەست پێبكات ئەو وێنەی گرتووە و بڵاویكردۆتەوە.

لەبارەی ئاگاداربوونیان لەم جۆرە حاڵەتانە فازڵ حاجی ئاشكرایكردووە سیستەمی هاتووچۆ و تۆماركردن داتابەیسە، هەموو ژمارەكان داخڵكراون دوبارە قبوڵناكات و هەر ئەو كاتیش لە بڵاوبوونەوەی وێنەكە خستمانە داتابەیس و راستی وێنەكەمان بۆ دەركەوت، لەگەڵ كات و ساتی گۆڕانكاری لە ژمارەكان، بۆیە هیچ سەرپێچیەكی یاسایی تێدا نییە.

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر وتیشی: ئێستا تەنیا رەینجرۆڤەرەكە بەو رەقەمەیە ئەگەر نا هیچ ژمارەیەكی تر ئۆتۆمبێل دوبارە نییە لە هیچ پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان.



PM:02:22:29/01/2017