ڕێژەی دەستكاریكردنی پاشەكەوتی موچە ئاشكرا كرا

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێم رایدەگەیەنێت كە رێژەی زیادكردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانیش لە (%10) تێپەر ناكات .
 
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە كوردیوی راگەیاندوە: هەر چۆنێك بێت ماوەی بایۆ مەتری كە لە 2/15/2017 كۆتایی دێت، درێژ ناكرێتەوەو هۆكارەكەیشی بۆ ئەوەیە كە لەمانگی 3 دا بتواندرێت دەستكاری پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بكرێت .
 
لە بارەی رێژەی چاوەڕوانكراو بۆ دەستكاری پاشەكەوتی مووچە سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كرد: رێژەی زیادكردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران لە (%10) تێپەر ناكات و تەنها گۆرانكاریەكە لەچوارچێوەی ئەو رێژەیە دەبێت .
 
لەبارەی ئاخۆ مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان بە دوو مووچە هەژمار دەكرێت یان نا، سەرچاوەكە بۆ كوردیو ووتی: مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بە دوو مووچە هەژمار ناكرێت .
 
هەرچی بۆ مووچەی چاودێری خێزانیشە كە ماوەی دوو ساڵە هیچ مووچەیەكیان پێ نەدراوە ئەوەی خستەڕوو: ئەوانەی سودمەندن لە مووچەی چاودێری خێزان لەسەریانە بایۆمەتری ئەنجام بدەن .



PM:04:18:29/01/2017