سپی ژمارەی تەواوی ئەو کارمەندە زۆرە بلآودەکاتەوە کە لە KNN دەرکراون

لە کەناڵی KNN و رادیۆی گۆڕان ٣٢ کارمەندی کوڕ و کچ لەسەر کارەکانیان دەردەکرێن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" هەڵمەتێکی بەرفراوان لە دەرکردنی کارمەندانی میدیاکانی گۆڕان دەستی پێکردووەو تا ئێستا ٣٢ کارمەند لەسەر کارەکانیان دەکراون".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد دەکردنی ئەو کارمەندانە هەموو بەشەکانی گرتۆتەوە لە رەگەزی نێر و رەگەزی مێ، لە نێویشیاندا سێ بێژەری تێدایە کە دوانیان بێژەری بەشی سۆرانی و دانەیەکیان بەشی بادینی کەناڵێ KNN ن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ جۆرێک لە ناعەدالەتی کرد لە دەرکردنی ئەو میدیکارانەداو، باسی لەوە کرد کە کارمەند هەیە دوو ساڵە هیچ کارێکی نەگرتۆتە ئەستۆ، بەلآم دەرنەکراوە، کەچی لە دەکراوەکان کارمەندی تێدایە رۆژانە بەبێ پچڕان کاری خۆی کردووە کەچی ئێستا پاڵیان پێوە ناوەو دەریان کردووە.

سپی پەیوەندی بە KNN ەوە کرد بۆ زانینی رای کەناڵەکە لەسەر دەکردنی ئەو میدیاکارانە، بەلآم هیچ وەلآمێکی فەرمی وەرنەگرت، هەر هێندە نەبێت کە ئاماژە بۆ ئەو کرا، ئەو هەنگاوە پەیوەندی بەباری داراییەوە هەیەو ئامانجەکەی کەمکردنەوەی خەرجییە.

ئەو سەرچاوەیە لە کەناڵەکەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وتی" دەرکراوەکان خراونەتە سەر ژووری کارگێڕی و دارایی بزووتنەوەکەو تا لەوێوە هەوڵدەدرێت کارێکیان بۆ بدۆزرێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی ئەو کارمەندەی بەتەواوی واز بهێنێت، ئەوا ئەو مووچانەی کە فەوتاوەو پێینەدراوە بۆیان خەرجدەکرێت.

سەبارەت بەو کارمەندانەی ماوەیەکە ئیش ناکەن، بەلآم ناویان لەنێو دەکراوەکاندا نییە، سەرچاوەکەی سپی، وتی" ئەوانە هەموویان دەبێت لەمەودوا کاربکەن و چیتر لێیان قبوڵناکرێت، بێ ئیش بمێننەوە".

سپی زانیوویەتی کە کەمکردنەوەو دەکردنی کارمەندانی میدیاکانی گۆڕان بەردەوام دەبێت. 
 



PM:11:23:29/01/2017