قەرزی ١٠٠ مووچەیی دەدرێت بە مووچەخۆرانی هەرێم

لەگەڵ کردنەوەی لقەکانی بانکی ناوەندی عێراق، مووچەخۆرانی هەرێم کە لەحکومەتی ناوەندی مووچە وەردەگرن دەتوانن ١٠٠ مووچە لە حکومەتی ناوەندی قەرزبکەن.

ئەحمەد حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا و  بڕیاردەری لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران  بە سپی میدیای راگەیاند" لەدوای كردنەوەی لقی ئەو دوو بەنكەی عێراق لە هەرێم، تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەتوانن لە وەرگرتنی قەرزی (100) مووچە سودمەندبن، كە مووچەكانیان لە ڕێگەی ئەو دوو بەنكەوە دابەشبكرێت".

لقی ئەو دوو بەنكەی لەهەرێم دەكرێنەوە ناویان لقی هەردوو بەنكی ڕافیدەین و ڕەشیدەو هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مووچە خۆرانی هەرێمیش لە وەرگرتنی قەرزی (100) مووچەیی سوودمەند دەبن.






AM:09:36:30/01/2017