ئەنجامدەری تەقینەوەكەی عەنكاوە دەستگیركرا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند هێزەكانیان "تیرۆریست (علی سلێمان عسمان) كه یه‌کێکه له ئه‌نجامده‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی ڕێکه‌وتی 17ی نیسانی 2015ی نزیک کونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریکا له‌عه‌نكاوه له‌هه‌ولێر ده‌ستگیربکه‌ن".
ئه‌مڕۆ 30/1، ئه‌نجومه‌نی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان، له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ دواڕۆژ نێردراوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه "دوای ده‌ستگیرکردنی سه‌رپه‌رشتیارو ئه‌نجامده‌رانی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی ڕێکه‌وتی (٢٠١٥/٤/١٧)، توانراوه تیرۆریست (علی سلێمان عپمان) وه‌ک یه‌کێک له ئه‌نجامده‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه كه هه‌ڵهاتبوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستان، لە پلانێکی تۆکمەو سەرکەوتوی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری ورد توانرا ده‌ستگیربكرێت كه ھەڵگری ناسنامەی ساختە بووه بە ناوی (ھیوا محمود اسماعیل)".
باس له‌وه‌شكراوه كه "له 17ی نیسانی 2015، لەڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کردەوەیەکی تیرۆریستیان لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر ئەنجامدا، کە بووە ھۆی شەھیدبوونی دوو ھاوڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەک ھاوڵاتی تر، دوای ماوەیەکی کەم ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا روونیشیكراوه‌ته‌وه كه "دوای ڕەوانەکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بۆ دادگا کە ژمارەیان (١٧) تیرۆریست بوو بڕیاری لە سێدارەدان بۆ (٧) تیرۆریست و زیندانی ھەتاھەتایی بۆ (١٠) تیرۆریستی تری بەشداربووی کردەوەکە دەرچوو".
PM:02:43:30/01/2017