پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی دژ بە هاوڵاتیانی ئەمەریكی دەركرد

پاش بڕیارێكی سەرۆكی ئەمەریكا سەرابەت بە راگرتنی ڤیزەی ئەمەریكا بۆ هاوڵاتیانی عێراق‌و چەند وڵاتێكی دیكە، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بەغدا مامەڵەی هاوشێوەی بڕیارەکەی ترەمپ لەگەڵ هاوڵاتیانی ئەمەریکیدا بکات.

ئەمڕۆ 30/1/2017 پەرلەمانی عێراق لەبارەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی ڤیزای ئەمەریکا بە شێوەی کاتی بۆ هاووڵاتیانی عێراق و شەش وڵاتی تر کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراقدا بڕیار لەسەر ڕاسپاردەیەک داوە، کە حکومەتی عێراقیش هاوشێوەی بڕیارەکەی ترەمپ مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیانی ئەمەریکادا بکات.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بڕیاریدا بە شێوەی کاتی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی عێراق، لیبیا، ئێران، یەمەن، سوریا، سودان و سۆماڵ ڕابگیرێت.



PM:02:53:30/01/2017