فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه، موراد قەرەیڵان رایگەاند "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه، له‌وه‌رزی به‌هاردا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ناوخاكی باشوری كوردستان له‌دژی هێزه‌كانیان ئه‌نجامبدات".
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌كه‌كه و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه، به فورات نیوزی ڕاگه‌یاندووه، ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنی ئه‌كه‌په و مه‌هه‌په "له‌سه‌ر بناغه‌ی بیرۆكه‌ی دوژمنایه‌تی كورده و نه‌ك ته‌نیا بۆ باكوری كوردستان به‌ڵكو له دژی باشور‌و ڕۆژئاواش".
قەرەیڵان باس لەوە دەکات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا له‌دژی هێزه‌كانیان له‌باكورو باشوری كوردستان، له‌هیچ وه‌رزێكی زستان له‌ساڵانی ڕابردوو، به‌شێوه‌ی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام نه‌بووه، "به‌ڵام هه‌موویان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئامانج هه‌روه‌ها توركیا بۆدروستكردنی شه‌ڕی براكوژی له نێوان هێزه كوردییه‌كان سه‌ركه‌توو نه‌بووه".
به بڕاوی قه‌ره‌یلان، له‌م قوناغه‌دا پلانی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه، كه‌ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له باكوری كوردستان به‌رده‌وامی پێبدات و به‌هاتنی به‌هار، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی سنور ئه‌نجامبدات، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ربازانی ناردووه بۆ باشور و ڕۆژئاوای كوردستان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"له‌م قوناغه‌دا ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت خۆی وه‌كو سه‌رۆكێكی به‌هێز پیشانبدات و به‌م دیمه‌نه بچێته ڕیفراندۆمی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، ده‌یه‌وێت هێرشه‌كانی بگوازرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنوور".
فه‌رمانده هه‌په‌گه، سیستمی سه‌رۆكایه‌تی كه‌ئێستا له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی توركیاوه په‌سه‌ندكراوه به سیستمێكی "تاكڕه‌و و فاشیست" وه‌سفكردووه‌و، پێی وایه، بیرۆكه‌ی مه‌هه‌په زاڵه به‌سه‌ریدا.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له مانگی نیسان له توركیا یاسای گۆڕانكاری له ده‌ستوور و گۆڕینی سیسته‌می حكومڕانی له په‌ڕله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به‌ده‌نگی خه‌ڵك گۆڕینی ده‌ستوور په‌سه‌ند یاخوود ڕه‌تده‌كرێته‌وه.