پارتی: سەبارەت بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جارێكی دیكە هەڵە ناكەین

بەرپرسێكی پارتی ڕایدەگەیەنێت كە پارتی جەخت دەكاتەوە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لە لایەن یەكێتیەوە و پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتیش بۆ گۆڕان، دوپاتیشی دەكاتەوە كە پارتی جارێكی تر ئەو هەڵەیە ناكات كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بداتەوە بە گۆڕان.

عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارت بە ڕۆژنامەی ئاژانسی ڕاگەیاندووە " وەك پارتی ئەو پێشنیارەیان بە یەكێتی و وتووە و پێیان باشە سەرۆكی پەرلەمان وەربگرن و وەزارەتێكی تریشیان بۆ زیاد بكرێت و جێگری سەرۆكی حكومەتیش بدرێتە گۆڕان و جارێكی تریش ئەو هەڵەیە ناكەن پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بدەنەوە گۆڕان".

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە پارتی لە دواین كۆبونەوەیاندا بە یەكێتیان وتووە " كە دەبێت پۆستە هەستیارەكانی وەك سەرۆكی پەرلەمان و هەرێم و حكومەت، لای یەكێتی و پارتی بمێنێتەوە".




PM:03:24:01/02/2017