ئەحمەد تورک ئازادکرا
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین لەزیندان ئازادکرا.
هاوكات لەگەڵ ئەوەی كە ئەمرۆ پزیشكی دادی ئیستەنبوڵ راپۆرتی "ئاساییبوونی ته‌ندروستی ئه‌حمه‌د تورك"ی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه "ده‌كرێت له به‌ندیخانه بمێنێته‌وه"، بەڵامئێوارەی ئەمڕۆ لە زیندانێکی خارپێت ئازادکرا.
رۆژی 24-11-2016 ئه‌حمه‌د تورك، ته‌مه‌ن 75 ساڵ به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون و بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه و هاندانی خه‌ڵك بۆ رق و كینه و سووكایه‌تیكردن به به‌هاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا"، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستگیر كرا.
ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد لە ناوچەی دێرکی چیای مازی سەر بە شاری مێردین‌ی باکووری کوردستان لەدایکبووە و چەندین جار زیندانی کراوە.
PM:06:30:03/02/2017