شه‌ڕڤانان قۆناغێكی نوێی شه‌ڕیان ده‌ستپێكرد

شه‌ڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێی هێرشه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه‌ی پایته‌ختی داعشیان راگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، شه‌ڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات قۆناغێكی نوێی هێرشه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه‌ی پایته‌ختی رێكخراوی تیرۆرستی داعش راگه‌یاندوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌م قۆناغه‌ نوێیه‌ی هێرشه‌كاندا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هاوكارییه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن بۆ شه‌ڕڤانان، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی زیادكردن و چڕتركردنه‌وه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان بۆسه‌ر پێگه‌كانی داعش له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌وروبه‌ری ره‌قه‌دا.



PM:02:14:04/02/2017