هەولێر.. چەند چەكدارێك هەڵدەكوتنە سەر باڵەخانەی كرێكارانی بەنگلادیشی

شەوی رابردوو لە گەڕەكێكی شاری هەولێر، ژمارەیەك چەكدار هەڵدەكوتنە سەر باڵەخانەیەك كە ژمارەیەك كرێكاری بەنگلادیشی تێدا نیشتەجێن و بە هەزاران دۆلاریان لێدەستێنن.

كاتژمێر 12ی شەوی رابردوو چوار چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر باڵەخانەیەك لەگەڕەكی سێتاقانی هەولێر و نزیكەی شەش هەزار دۆلاریان لە ژمارەیەك كرێكاری بەنگلادیشی بردووە.

كرێكارێك رایگەیاند: ئێمە چواردە كرێكارین و شەوانە لە باڵەخانەیەك دەمێنینەوە لە گەڕەكی سێتاقان و رۆژانە لە هەولێر كرێكاری دەكەین، شەوی رابردوو چوار چەكدار دەستیانكرد بە پشكنین و نزیكەی شەش هەزار دۆلاریان لێبردین.


لەم بارەیەشەوە عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەرەی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: تاوەكو ئێستا ئەو كرێكارە بەنگلادیشیانە سكاڵایان تۆمار نەكردووە، ئێمە دەستمان كردووە بە لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركردی ئەو چەكدارانە و گێڕانەوەی پارەی ئەو كرێكانە.



PM:02:43:05/02/2017