ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان رەخنە لە جێگری سەرۆکی حکومەت دەگرێت و دەڵێت" چه‌ندین نه‌فه‌ق و به‌رزه پردی هه‌ولێر ته‌واوبوو، سلێمانیش سێ پرد‌و به‌رزه پردی هه‌یه وه‌ستاوه".
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا کە ئاراستەی جێگری سەرۆکی حکومەتی کردووە، دەڵێت" بودجه‌ی مانگانه‌ی دۆخی له‌ناکاوی پاریزگاری هه‌ولێر ٢٠٠ ملیۆن دیناره‌و سلێمانیش ٢٥ ملیۆن ".
ئەو پەرلەمانتار دەڵێت" هه‌رچه‌نده دڵخۆشم له‌نێو ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزییه‌ی له کوردستاندا هه‌یه ئه‌مڕۆ شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری، که شه‌قامێکی مۆدێرنه‌و چه‌ندین پرد‌و به‌رزه پردی تێدایه‌کرایه‌وه، به‌ڵام شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی ساڵانێکه وه‌ستێنراوه‌و کاری تێدا ناکرێت".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان، جێگری سەرۆکی حکومەت ئاگادار دەکاتەوە لەوەی سلێمانی له‌به‌رده‌م داڕوخانێکی گه‌وره‌دایه.
ئەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هیچ حیزب و به‌رپرسێک قسه‌یه‌کی جدی نییه بۆ ئه‌م زوڵمه‌ی له سلێمانی ده‌کرێت و دەڵێت" به‌ڵام زۆرێک بۆ داگیرکردنی زه‌وی و گه‌نده‌ڵی له داهات و خه‌رجی سلێمانی و قۆرخکاری له بازاڕی سلێمانیدا ئازان".
عەلی حەمە ساڵح داوا دەکات جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت، گۆڕان قسه‌یه‌کی جدیان هه‌بێت له‌سه‌ر داڕوخانی سلێمانی.