یەكێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌

بە وتەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو  هەر دوو شاندی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە بە ئاراستەی چارەسەر قەیران‌و كێشەكانی هەرێم.

 لەمبارەیەوە جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیاكانی نزیك لە حیزبەكەی  ڕاگەیاند، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوە و داینشتنەكان دەست پێ دەكەنەوە، بەو ئاڕاستەیەی بتوانن كە ئەو گفتوگۆ و پێشتر كردوویانە بە ئەنجامی باشتر بگەن.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان گوتی، هەوڵەكانمان بەمەبەستی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەبێت، چونكە بە كاراكردنەوەی پەرلەمانیش بەشی زۆری كێشەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەبێت.



PM:02:52:07/02/2017