نوێترین لێدوانی حكومەت لەسەر پاشەکەوت و پارەی هاندانی مامۆستایان

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، پارەی هاندانی مامۆستایان ئامادەیە و لەبارەی  پێداچوونەوە بە سیستیمی پاشەکەوتیشدا وتی کە بە ئومێدەوەن.

ئەمڕۆ 7/2/2017 پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان وتی "لە ئێستادا پارەی هاندانی مامۆستایان ئامادەیە و وەزارەتی دارایی سەرجەم ڕێکارەکانی تەواوکردووە و هەموو مامۆستایانیش دەگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری دواکەوتنی پارەکە بەهۆی ئاماده‌نه‌بوونی لیستی مامۆستایانی قه‌زا و ناحیه‌کانه‌وه‌یە و چاوه‌ڕوانی ئه‌وان ده‌که‌ن لیسته‌کانیان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی دەرەوەی شار و ناو شار له‌یه‌ک جیابکه‌نه‌وه‌.

وتیشی: نازانن ڕێژەی لابردنی پاشەکەوت چۆن دەبێت و وتیشی، لەبارەی پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەکەوتی موچەدا بە ئومێدەوەن.




PM:04:03:07/02/2017