پارتی هەشت پۆست دەدات بە یەکگرتووی ئیسلامی

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك رایگەیاند"بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا پارتی هەشت پۆستی دیكە لە ئیدارەی پارێزگای دهۆك بدات بە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان". 

(هۆشیار فەریق)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند "دوای دەست بەكاربوونی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك هەر زوو پارتی دەستپێشخەر بوو حكوومەتی خۆجێیی دهۆك حكوومەتێكی بنكەفراوان بێت و هەموو ئەو لایەنانەی كورسییان هەیە بەشدار بن لە ئیدارەی پارێزگای دهۆكدا، بەڵام لەبەر ئەوەی گۆڕان و یەكێتیی ئامادە نەبوون لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە مافی پارتی بدەن بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، لەبەر ئەوەیش تەنیا لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی گەییشتین بە رێككەوتن، خۆ پارتی زیاتر لە نیوەی كورسییەكانی ئەنجوومەنی بردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش هەر ویستمان لایەنەكانی دیكەیش بەشدار بن لە حكوومەتی خۆجێیی دهۆكدا".

ناوبراو وتیشی "لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان فڕاكسیۆنی ئێمە و یەكگرتووی ئیسلامیدا لە ئەنجوومەنیش پەسەند كرا و بەپێی رێككەوتنەكە دەبوو پارتی 25 كورسی بدات بە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ئیدارەی دهۆك، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە ڕووی یاسایی و كارگێڕییەوە هەندێ رۆتینیات هەبوو، تا ئێستا 17 پۆست دراون بە برادەرانی یەكگرتوو، بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا هەشت پۆستی دیكەیش بدرێن بە یەكگرتووی ئیسلامی".



PM:01:27:08/02/2017