بەپەلە.. بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان مووچەی دوومانگ دابەشدەکرێت

سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان ئاشکرایدەکات کە کێشەی مامۆستایانی گرێبەست چارەسەر کراوە و ئەوانیش پارەی هاندان دەیانگرێتەوە و مووچەی دوو مانگیان دابەشدەکرێت.
خەرجکردنی پارەی ھاندان بۆ مامۆستایانی گرێبەست کێشەی تێدەکەوێت، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانیش رایدەگەیەنێت"کێشەکە چارەسەرکراوەو مامۆستایانی گرێبەستیش پارەی ھاندان دەیانگرێتەوە" و دەشڵێت: رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی پارەی دوو مانگی ھاندان بۆ مامۆستایان.
دڵشاد مەجید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "لەلایەن ھەندێک مامۆستاوە پەیوەندیمان پێوەکرا کە مامۆستایانی گرێبەست لەپارەی ھاندان بێبەشکراون، بەپاساوی ئەوەی رێنمایی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجکردنی پارەی ھاندان تەنھا مامۆستایانی میلاکی پەروەردە دەگرێتەوە".
ڕاشیگەیاندووە"بەھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و وەزیری پەروەردە، توانیمان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین، ئەگەرنا نزیکەی سێ ھەزارو (٥٠٠)مامۆستا لەم دەڤەرەدا لەپارەی ھاندان بێبەشت دەبوون".
هەروەها وتوشییەتی "بڕیار لەسەر خەرجکردنی پارەی ھاندان بۆ مانگی (١٢ و یەک) دەرچووەو ئەوانەشی کە گرێبەستن ناویان دەخرێتە لیستەکانەوەو رەوانەی گەنجینە دەکرێت بۆ وردبینی و پارەکەیان بۆ خەرجدەکرێت".
هاوکات شێرکۆ سەعید بەڕێوەبەری ژمێریاری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی راگەیاندووە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی قسەی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کردووەو پارەی ھاندان مامۆستایانی گرێبەستیش دەگرێتەوە.
ئاشکراشیکردووە"خەرجکردنی پارەی ھاندان ھیچ وادەیەکی بۆ دیارینەکراوەو ھەرکاتێک پەروەردەکان لیستەکانیان تەواوکرد، دەتوانن رەوانەی گەنجینەکانی بکەن، دوای وردبینی بۆیان خەرجدەکرێت".



PM:09:03:08/02/2017