سەرۆكی پەرلەمان وەڵامی سەڵاحەدین بەهادین دەداتەوە

د. یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ناڕاستەوخۆ وەڵامی وتەكانی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەداتەوە كە سەرۆكایەتی پەرلەمانی بە هۆكاری قەیرانی سیاسی لەهەرێم ناولێبردوو.

سەرۆكی پەرلەمان دەنوسێت "ماوەیەکە لێرە و لەوێ، لە کۆبونەوە و دیدار و دیبەیت و چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانیەکاندا، هەندێ حیزب یان سەرکردەی سیاسی و کادیری باڵای حیزبی، ئەو کاتەی لە لایەن هاوڵاتیان و ڕوناکبیرانەوە ڕوبەروی ئیحراجیی سیاسی ئەکرێنەوە، ئەکەونە پەلاماردانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیەکەی و تۆمەتباری ئەکەن بەوەی گوایا ئەمان بونە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسی و تەنانەت قەیرانی ئابوری و داراییش لە هەرێمی کوردستان. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هۆکاری کێشەکان ڕونن. بەڵام ئەم دەربڕین و وتە ناڕاستانە هۆکاری تایبەت بە خۆیان هەیە".

هەروەها دەنوسێت "هەندێک لەم بەڕێزانە لە جێگای جیاواز قسەی جیاواز و دژبەیەک ئەکەن؛ لە سلێمانی قسەیەک ئەکەن لە هەولێر قسەیەکی تر؛ لە کۆبونەوە داخراو و دوقۆڵیەکاندا قسەیەک ئەکەن، بۆ میدیا قسەیەکی تر؛ لە کاتی پێشکەش کردنی پڕۆژە یاساکانی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەڵوێستێکیان هەبو، ئێستا کە بۆ ڕێگری کردن لە پەسەند کردنی پڕۆژە یاساکانی خۆیان، پەرلەمان پەکخراوە، هەڵوێستێکی تریان هەیە؛ ڕەنگە ئەمە بێت پێناسەی ئەزمونی سیاسی لای ئەم تایپەی سیاسیەکانی کوردستان، لە کاتێکدا کە  ئەمە دروست دوفاقیی سیاسیە.".


دەقی نوسراوەكەی سەرۆكی پەرلەمان لێرە بخوێنەرەوە..



PM:02:51:10/02/2017