شێوازی دەستکاریکردنی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئاشکرا دەبێت

حكومەتی هەرێم تاوتوێی دەستكاریكردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دەكات، بۆ ئەو مەبەستە دوو پێشنیاز لەبەر دەستە.

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە" چەند پێشنیازێك بۆ دەستكاریكردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران گەڵاڵەكراون و تاوتوێدەكرێن، ئەوانیش، یەكەم: پێدانی مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی بڕوانامەو هاوسەرو منداڵ، بڕینی سەرجەم دەرماڵەكانی دیكە".

شێوازی دووەمشی " كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، بەڕێژەی (%25 – 20)".
سەرچاوەکەی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە" ئەو دوو پێشنیازە لەبەردەستدایە، بەڵام تائێستا هیچ كام لەو پێشنیازانە بڕیاریان لەسەر نەدراوە".



PM:10:59:10/02/2017