پارەی دەرماڵەی دوو مانگی مامۆستایان دابەش دەكرێت

بڕیارە چەند رۆژی دهاتوو دابەشكردنی پارەی دوو مانگی دەرماڵەی هاندان بۆ مامۆستایان خەرج بكرێت.

سەنگەر فایەق ؛جیگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان؛ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا ڕێنمایی نێردراوە بۆ پەروەردەكان و لیستی ناوی مامۆستایانیان ئامادەكردووە.

وتیشی: "پارەكە خراوەتە سەر ژمارە حسابی پەروەردە و دوای ئامادەكردنی لیستی ناوی مامۆستا و وردبینی كردنی لە لایەن گەنجینەوە خەرج دەكرێت".

بەپێی زانیارییەكان هەر لەو فۆڕمەدا ڕێنماییەكانی تایبەت بە خەرجكردنی دەرماڵەی هاندان دووپاتكراوەتەوە و داوای دیاریكردنی بەشە وانەی هەفتانە بۆ ماوەی هەردوو مانگی ١٢ی ٢٠١٦ و ١ی ٢٠١٧ كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەرماڵەی هاندان بۆ مامۆستایانی ناو سەنتەری شارەكان ١٠٠ هەزار دینار دەبێت و بۆ دەرەوەی شار و قەزاكانیش بۆ هەر مانگێك ١٥٠ هەزار دینار خەرج دەكرێت.



PM:09:39:11/02/2017