پارتی پۆستەكەی هێمن هەورامی گۆڕی

هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، وەک ڕاوێژکاری بارزانی دەست بەکار دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12\2\2017، هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی پارتی، بە بڕیاری بارزانی "لەمەودوا لە نووسینگەی سەرۆک و وەک هاوکاری کارەکانی جەنابیان دەست بەکار دەبم".

هەورامی ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە ماوەی 6 ساڵ لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتیی کوردستاندا کاری کردووە و دەڵێت: ”لەو ماوەیەدا ئەوەی لە تواناماندا بووە، ئەنجاممان داوە. برای بەڕێزم هۆشیار سیوەیلی، ئەرکی بەرپرسیارێتیی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەستۆ دەگرێت".

لە ماوەی ڕابردوودا، پارتی دیموکراتیی کوردستان، زنجیرەیەک گۆڕانکاری لە پۆستە حزبییەکاندا کردووە له‌ چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌ ناوخۆیه‌كاندا، پارتی بڕیاریدا به‌ دانانی هۆشیار سیوه‌یلی، وه‌ك به‌رپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبه‌كه‌ی له‌ شوێنی هێمن هه‌ورامی.



PM:12:54:12/02/2017