سەڵاحەدین بەهادین‌و شاندێكی هاوڕێی سەردانی تاران دەكەن

لەسەر بانگهێشتێكی وڵاتی ئێران ئەمڕۆ شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەگاتە وڵاتی ئێران.

مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و شاندێكی یاوەری ئەمڕۆ یەکشەممە 12-2-2017 لەسەر بانگهێشتی وڵاتی ئێران سەردانی تاران دەکەن و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.

لەم بارەیەوە یەحیا رێشاوی، بەرپرسی دامەزراوەی راگەیاندن یەكگرتوو بە ماڵپەڕی حیزبەكەی وتوە، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بە فەرمی بانگهێشتکراوە بۆ قسەکردن لەسەر دۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.



PM:01:06:12/02/2017