هاتوچۆی هەولێر چەند وێنەیەكی ئابڕوبەرانەی دیكە بڵاودەكاتەوە

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر وێنەی چەند ئۆتۆمبێلێك بڵاودەكاتەوە كە سندوقی ئۆتۆمبێلەكانیان بەشێوەیەكی سەیر بەكاردەهێنن و ڕەخنەی توندیان لێ دەگیرێت .

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەپەیجی خۆی لە فەیسبووك وێنەی ئۆتۆمبێلێكی بڵاوكردۆتەوە كە تەنها دوو دەست لەناو سندوقەكەی دەردەكەوێت و كەل و پەلەكانی گرتووەو ئەویش دەڵێت: ئافەرین یابان بیریان لەهەمو شتێك كردۆتەوە تەنانەت دوودەستی زیادەشیان لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەكان داناوە بۆ بەكارهێنانیان لەكاتی تەنگانە .

لە وێنەیەكی تر ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان تیدا دەردەكەوێت كە دوو دەست و دوو قاچ لە سندوقەكەیەوە هاتونەتەدەر و ئەوەی خستۆتەڕوو: ئەمە نیسانی مۆدێل 2017 بەم شێوەیەیەو دوو دەست و دووقاچی یەدەگیشی هەیە .

لە وێنەی كۆتاییشدا كە ئۆتۆمبێلێك كوشینی ئۆتۆمبێلەكەی باركردووە لەلایەن وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆوە تانەی لێدەدرێت و بەتەنزەوە ئەوەی خستۆتەڕوو: من لەو مەسەلەیە تیناگەم ، نازانم ئەوە كوشینەكانی ئۆتۆمبێلەكەی دەرهێناوە و داویەتیە بەربا بۆ وشك بونەوە یان دیعایە بۆ جۆرە كورسیەك دەكات .



PM:02:35:12/02/2017