وەزارەتی پەروەردە دابەشكردنی دەرماڵەی هاندانی راگەیاند
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایان ئاماده‌یه و چاوه‌رێی لیستی مامۆستایان ده‌كه‌ین به‌ده‌ستمان بگات.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپەڕی كوردیوی راگه‌یاندوە : ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایان ئاماده‌یه ئێمه‌ش ته‌نها چاوه‌رێی لیستی مامۆستایان ده‌كه‌ین كه له‌په‌روه‌رده‌گشتیه‌كان به‌ده‌ستمان بگات .
ناوبراو بۆ كوردی‌و وتیشی: ئه‌م پاره‌یه له‌م مانگه دابه‌ش ده‌كرێت و به‌لیستێكی جیاواز ده‌بێت له‌لیستی موچه‌ی مامۆستایان .
PM:03:24:13/02/2017