بەغدا لە سەدا 80ی پارەی گەنمی جوتیاران دەنێرێت
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا رێژه‌ی له سه‌دا 80 ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی سه‌رجه‌م پارێزگاكان دابه‌ش بكرێت و به‌پێی زانیارییه‌كان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
له نوسراوێكدا نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق "حه‌یده‌ر عه‌بادی" كه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و كشتوكاڵی كردووه، داوایكردووه په‌له‌بكرێت له خه‌رجكردنی ڕێژه‌ی له سه‌دا 80 ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌وانه‌ی كه مامه‌ڵه‌كانیان له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵییه‌وه ته‌واوكراوه ئه‌و رێژه‌یه له پاره‌ی گه‌نمیان بۆ خه‌رج بكرێت و چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌ی ئه‌وانه نه‌كرێت كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ دابه‌شكردنی له سه‌دا 80 ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی پارێزگاكانی عێراق، پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه و پاره‌كه‌یان پێده‌درێت.
PM:04:48:14/02/2017